سەردێر

خولی سوپەری ئەوروپی، هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە

خەڵک – وەرزش

ژمارەیەک یانەی سەرەکی و دیاری  ئەوروپا، بە سەرۆکایەتی فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، ڕایانگەیاند؛ خولێكی جیاواز ڕێكدەخەن و بەم نزیکانە کیبڕکێکانیان دەست پیدەکەن.

دوانزە یانەی بەهێزی نێو خولەکانی ئەوروپا، کە بریتین لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ و چێڵسی و تۆتنهام هۆتسپور و هەروەها ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ  ئینتەر میلان و یۆڤانتۆس و ئەی سی میلان ئیتاڵی، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئەوەیان خستووەتە ڕوو؛ بەم زوانە دەچنە کێبڕکێکانی خولی سوپەری ئەوروپی و سەرجەمیان بە فەرمی ڕەزامەندیان پیشانداوە بەشداری خولەكە بكەن.

فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی سوپەر لیگ لەمبارەیەوە دەڵێت؛ ئێمە دەمانەوێت تۆپی بەرینە ئاستێکی باڵاتر و جێ پێی خۆی لە جیهاندا باشتر ڕابگرێت.

بە وتەی ناوبراو، تۆپی پێ تاکە وەرزشی جیهانە کە زیاتر لە 4 ملیار هاندەری هەیە و بەرپرسیارێتی ئەوانە وەک یانە گەورەکان وەڵامی خواستی هاندەرەکانیان بدەنەوە.

ئەم یانانەی کە ئەم خولەیان دامەزراندوە، بخاوەنی زۆرترین هاندەرن لە سەرتاسەری جیهاندا و زۆرترین نازناوی خولی وڵاتەکانیان و پاڵەوانێتییە گەورە و دیارەکانی تۆپی پێیان بەدەستهێناوە.

لای خۆیانەوە، هەریەکە لەفیفا و یوفا، پلانەکەی پێرێزیان ئیدانەکرد و فیدراسیۆنی تۆپی پێی کیشوەری ئەوروپاش ڕایگەیاندووە؛ ڕێگە لەهەر یانەیەک دەگرێت کە بەشداری پێشبڕکێکە بکات لەخولەکانی ناوخۆدا.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان