سەردێر

بەرشەلۆنە بلباوی تێکشکاند و جامی ئیسپانیاشی بردەوە

خەڵک – وەرزش

ڕۆژی شەممە لە یاریی کۆتایی جامی ئیسپانی لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپی ” لا کارتۆخا ” لە سیڤیلیا، یانە کەتەلۆنییەکە نازناوی جامی ئیسپانیای بە بردنەوەی 4 – 0 بەسەر یانەی ئەتلەتیکۆ بلباو بەدەستهێنا.

گۆڵەکانی بەرشەلۆنە، هەریەکە لە ئانتوان گریزمان خولەکی(60)، فرینکی دێ یۆنگ لەخولەکی(63) و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لەخولەکەکانی(68 و 72) تۆمار کران.

بەم نازناوە بەرشەلۆنەبووە خاوەنی31ەمین جام لە مێژووی جامی ئیسپانیدا.