سەردێر

هانس فلێک میونخ جێدەهێڵێت

خەڵک – وەرزش

هانس فلێک ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی خواستی خۆی بۆ بەجێهێشتنی یانەکە ڕاگەیاندووە و دەیەوێت ببێتە شوێنگرەوەی یواکیم لۆف بۆ گرتنە دەستی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

 

فلێک کە گرێبەستی ئێستای لەگەڵ بایرن میونخ تا هاوینی 2023 بەردەوامە، ڕۆژی شەممە بە سکای سپۆرتی ئەڵمانی وتووە : ” خوازیارم کۆتایی وەرز گرێبەستەکەم کۆتایی پێ بهێنم “.

ئەم وتەیەی هانس فلێک، دوای بردنەوەی یانەکەی بە ئەنجامی  3 – 2 لە وۆڵفسبۆرگ لەبۆندسلیگا، هات.

ئەوەشی خستەڕوو؛ هۆشداریی بە بەرپرسانی یانەکەی داوە کە ئارەزوو دەکات ئەرکی راهێنەرایەتی یانە باڤارییەکەی لەسەرشان نەمێنێت.

فلیک – ی 56 ساڵ لەتشرینی دووەمی 2019 بەشێوەیەکی کاتی هاتە بایرن میونخ بۆ ئەوەی هاوشانی نیکو کۆڤازچ وەک یاریدەدەر رۆڵ ببینێت، دواتر تواناکانی خۆی لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا خستەڕوو و بەڕێوەبەرایەتی یانەکە بڕیاری دا، ماوەی مانەوەی لەئەلیانز ئەرینا بۆ هەمیشە درێژبکرێتەوە .

فلیک توانی شەش وەرزی ڕابردوو رۆڵێکی مێژووی لەگەڵ بایرن میونخ ببینێت و چەندین نازناو بەدەستبهێنێت، ئەگەرچی ئەم وەرزە زوو لە جامی ئەڵمانیا هاتە دەرەوە و هەفتەی ڕابردووش لەسەر دەستی پاریس سان جێرمان لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ دەرکرا.

جێی بیرهێنانەوەیە، فلێک پێشتر یاریدەدەری یواکیم لۆفی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە لە نێوان ساڵەکانی 2006 و 2014 .



هەلبژاردە

گرنگترینەکان