سەردێر

کۆرۆنا، بەرۆکی ریاڵ مەدرید بەرنادات

خەڵک – وەرزش

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رۆژی یەکشەممە، ڕایگەیاند؛ یاریزانێکی سەرەکی لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی 33ی خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی خیتافی، بەهۆی گومانی توش بوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری کێبڕکێکان ناکات.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە : ” ڤیدی ڤالڤێردی، لە ڕۆژی شەممە( 17 ی نیسان ) لەپارێزبەندی تەندروستیدایە، بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کەسێکدا، کە پشتڕاستکراوەتەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ” .

یانە شاهەنەییەکە ئەوەی خستووەتەڕوو: ڤاڵڤێردی بەهۆکاری ئەو گومانە لەگەڵ تیپەکەی بۆ یاری بەرامبەر خیتافی یاریی ناکات.

بەر لە ڕاستبوونەوەی گومانەکان لەسەر ڤاڵڤێردی جێی باسە هەریەکە لە سێرجیۆ ڕامۆس و ڕافائێل ڤاران بەرگریکارانی ڕیاڵ مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.