سەردێر

ڕیاڵ کلاسیکۆی بردەوە

خەڵک – وەرزش

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەیاریگای دیستیفیانۆی تایبەت بەخۆی پێشوازی لەیانەی بەرشەلۆنە کرد و توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی لێبباتەوە.

لە یەکەمین هێرشدا یانەشاهانەییەکە لە ڕێگای کەریم بنزیمەوە توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات و جۆش بە یارییەکە بدات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید باشتر و بەهێزتر دەبینران و بەردەوم بوون لە کۆنترۆڵکردنی یاریگا و  هێرشبردن، بەڵام ئەمە نەیدەکردە ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکەش دەربەست بێ، بۆیە چەندجارێک هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیاندا، بەڵام کۆرتوا و ستونی گۆڵ هۆکار بوون کە یاریزانانی بەرشە نا ئومێد بن.

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەلی بۆ ڕەخسا گۆڵی دووەم تۆمار بکات بەلێدانێکی ڕاستەوخۆ کە لەلایەن تۆنی کروسەوە بۆ جاری دووەم گۆڵی یانەی بەرامبەریان هەژاند و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات .

تایمی دووەم چاوەڕێی یاریەکی بەهێزتر دەکرا، راهێنەری بەرشە گۆڕانکاری ئەنجامدا و لەو تایمەدا یاریزان میگوێزە گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، بەڵام ئەو گۆڵە بەرشەی لەشکست رزگار نەکرد و مێرەنگی کلاسیکۆی بەسەرکەوتن کۆتایی پێ هێنا و بەکاتی پێشەنگی لا لیگای وەرگرت .