سەردێر

ئەگوێرۆ دڵی بۆ بەرشە لێدەدات و کومان چاوی لە دێپایە

خەڵک – وەرزش

ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچستەرسیتی دەیەوێت کاروانی وەرزشی بەرەو بەرشەلۆنە بگوێزێتەوە، بەڵام وا چاوەڕێ ناکرێت ئەم خەونەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بێتەدی.

 

دوای ڕاگەیاندنی یانەی مانچستەر سیتی لە کۆتایی گرێبەستی یاریکردنی هێرشبەری ئەرجەنتینی سیرجیۆ ئەگوێرۆ لەگەڵ یانەکەدا ، خواستی ئەو یاریزانە بۆ پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنەوە بەروونی بەدیدەکرێت .

 

مانچستەر سیتی تەئکیدی کردەوە کە گەشتەکەی ئەگوێرۆ لەپریمەرلیگ لەگەڵ ستیزن کۆتایی هاتووە و گرێبەستی لەگەڵ نوێ ناکرێتەوە و لەمانگی تەمموزدا یانەکە جێدەهێڵیت و بێ بەرامبەر دەتوانێت بچێتە هەر یانەیەک.

 

ئەگوێرۆی تەمەن 32 ساڵ لە سەرەوەختی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە 10 ساڵ لەمەوبەر لەیانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە بەرەو مانچستەر سیتی ڕۆیشت، ئێستاش دەنگۆی گواستنەوە بۆ کامپ نۆ لە کۆتایی گەشتەکەی پریمەرلیگدا میدیاکانی تەنیوە، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەگوێرۆ کۆمان-ە، کە چاوی لە تواناکانی دێپای 27 ساڵە و خواستی خۆی بۆ هێنانی ئەو یاریزانە داوەتە سەرۆکی نوێی یانەکە و دەستەی بەڕێوەبەریی ئاگادار کردووەتەوە لە هێنانی ئەو یاریزانە، کە لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی دێپای لەگەڵ لیۆنی فەرەنسی کۆتایی دێت و ئەویش دەتوانێت بێ بەرامبەر بچێتە پاڵ یانە کەتەلۆنییەکە.

 

بەهۆی قەیرانی دارایی بەرشەلۆنە، دەیەوێت لە هاویندا خەرجییەکانی کەم بکاتەوەو بەدوای ئەو یاریزانانەدا دەگەڕێت کە بەم زووانە گرێبەستەکانیان بەسەر دەچن و بێبەرامبەر یاری دەکەن.