سەردێر

رۆناڵدۆ داوای لێبوردن دەكات

خەڵك-

یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی رۆناڵدۆ داوای لێبوردن لە دایكان دەكات بەهۆی شێوازی قژییەوە كە سەرنجی هەمووانی راكێشا لە مۆندیالی جیهانی 2002 لە كۆریای باشور و ژاپۆن و منداڵان هاوشێوەی ئەو قژیان چاك كرد.

رۆناڵد توانی 8 گۆڵ بكات، بۆیە هەڵبژاردەی بەرازیل نازناوی مۆندیالی جیهانی 2002ی لێنا دوای 4 ساڵ دۆڕاندنی كۆتایی لە مۆندیالی 1998 بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا.

ناوبراو لە لێدوانێكدا باسی لە چیرۆكەی قژەكەی كردووە، بۆیە داوای لێبووردنی لە دایكان كردووە كە منداڵەكانیان هەمان شێوازیان داناوەتەوە كە بە شێوازێكی مەترسیدار ناوی بردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە هۆكاری دانانی ئەو شێوازەی قژی بۆ دورخستنەوەی سەرنجی رۆژنامەوانەكان بووە لەسەری بەهۆی پێكانیەوە پێش روبەروبونەوە لەگەڵ توركیا، پرسیاریشی لە هاوڕێكانی كردووە لەسەر شێوازەكە، داوایان لێكردووە لای ببات.