سەردێر

مۆلەر یانە باڤارییەکە جێدێڵێت

خەڵک وەرزش

تۆماس مولەر، ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی بایرن میونشن، دەڵێت؛ حەزم بە گەڕانەوەیە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و دەرگاش بە ڕووی خواستەکانی بۆ یانەیەکی دیکە دەکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “سەندەی تایمز”ی بەریتانی مۆلەر ڕاگەیاندووە،  پەیوەندیەکی تایبەتم بە یانەکەوە هەیە و تەنانەت بەر لەوەی لێرەش یاریم کردبێت بایرنم خۆش ویستووە.

دەڵێت؛ کاتێک ناچاردەبیت بڕیار لە داهاتوو بدەیت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکەیت، ئەوە نابێتە ئابڕووچوون و ناوزڕاندن بۆم.

مۆلەر ڕایدەگەیەنێت؛ سەرسامە بە هێزی پریمەرلیگ  و خواستیشی بەرانبەر گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نیشاندەدات و دەڵێت، ” هیوادارم چانسێک هەبێت بۆ بەشداریکردنم لە یورۆی 2021”.