سەردێر

ڕۆجێ فێدرەر، دەبێتە باڵیۆز

خەڵک – وەرزش

ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی لە هاوینی 2021وە وەک باڵیۆزی سویسرا دەستبەکار دەبێت.

 

بەهۆی ئەو ئاستە ناوازەیەی چەندین وەرزە لە تێنسی سەر زەویدا هەیەتی و یەکێکە لە ناوە دیارەکانی بوارەکە و ڕەفتار جوانی و پێگەی بەرزی کۆمەڵایەتی ئەنجومەنی سەرپەرشتیاری بواری گەشتیاری لە وڵاتی سویسرا بە فەرمی بڕیاریدا، ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی وەک باڵیۆزی وڵاتەکە دیاری بکات.

 

فێدرەری 39 ساڵ  ڕایگەیاندووە، ” لەهەر جێگەیەک ناوی من بهێنرێت، ئاڵای سویسرا لە بەرانبەری هەڵدەکرێت، شانازی دەکەم 22 ساڵ بەوپەڕی متمانە و دەستکەوتەوە توانیم لە تێنسی سەرزەوی ڕۆڵ ببینم و نازناو بۆ وڵاتەکەم بچنمەوە، منهەر بەو شێوەیە دەمێنمەوە، خۆشحاڵیشم بە هەڵبژاردنم وەک باڵیۆزی گەشتیاری وڵاتەکەم”.