سەردێر

مۆدریج گریا

خەڵک

یەکێتی تۆپی پێی کرواتی، لۆکا مۆدریجی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی وەک پڕ بەشدارترین یاریزان لە مێژووی هەڵبژاردەکەدا دیاریکرد و بەو بۆنەیەوە ڕێزی لێنا.

 

دوای ئەوەی لە یاری ڕۆژی شەممەی هەڵبژاردەکەیدا بەرامبەر قوبرس سەرکەوتنی بەدەستهێنا، مۆدریج بووە پڕ بەشدارترین یاریزان لەمێژووی وڵاتەکەیدا و کاروانی وەرزشی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیاندە ئەنجامدانی 135 یاریی.

 

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، دوای دەستنیشانکردنی وەک باشترین و پڕ بەشداریترین یاریزانی هەڵبژاردەکەی هاوڕێیانی چەپڵەرێزانی دەکەن و بۆی هەڵدەستنە سەر پێ وەک ڕێزێک بۆ کاروانی وەرزشی، لەو ساتەدا مۆدریج فرمێسکی خۆشی بە چاوەکانیدا دێنەخوار و ناتوانێت ئەو هەستەی بشارێتەوە.