سەردێر

ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ ڕەتدەکاتەوە

 

خەڵک – وەرزش

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، بڵاویکردەوە، کە یانەی  شاهانە ڕەتیکردووەتەوە هاوینی داهاتوو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و ئەستێرەی پێشووی بگەڕێنێتەوە بۆ تیپەکەی .

 

ڕۆژنامەی مارکا، باسی لەوەکردووە، کە ڕیاڵ مەدرید، بەشێوەیەکی کاتی ئۆفەری میندێزی بریکاری کارەکانی ئەستێرە پرتوگالییەکەی ڕەتکردووەتەوە، بەهۆی ئەو مووچە زۆرەی ڕۆناڵدۆی تەمەن ( 36 ساڵ ) داوای دەکات بۆ گەڕانەوەی، چونکە ئەو داواکارییە دەبێتە بارگرانییەکی قورس لەسەر خەزێنەی یانەکە.

 

هاوکات مارکا ئەوەی خستووەتە ڕوو، لە ئیستادا ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت پارەکانی لە هێنانی هەریەکە لە ئێرلینگ هاڵاندی گۆڵکەری بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و کیلیان مباپێی گۆڵکەری پاریس سان جێرمان بەکار بهێنێت و پەلکێشی نێو ریزەکانی یانەکەی بکات .

ڕەتکردنەوەی داوای گەڕانەوەی مووشەکەکەی مادێرا لە لایەن ڕیاڵ مەدرید، دوای ئەوە هات کە جۆرج میندێس بریکاری ئەستێرە پورتوگالییەکە، داوای گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ خستبووە بەردەم بەرپرساننی یانە ئیسپانییەکە.