خەڵك-
وەزیری وەرزشت و لاوانی عێراق عەدنان دەرجاڵ تووشی كۆرۆنا بوو و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
سەرچاوەیەك بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس رایگەیاند ئەنجامی پشكنینی پزیشكی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق عەدنان دەرجاڵ پۆزەتیڤ دەرچووە و تووشی كۆرۆنا بووە، بەڵام رەوشی تەندروستی جێگیرە.
عێراق بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی توشبوون بە كۆرۆنای بە خۆیەوە بینیوە لە مانگی ئاداردا كە رێژەی توشبوانی رۆژانە لە 5 هەزار كەس نزیكبووەتەوە.