سەردێر

تیروپشکی قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەواناکەن ئەنجامدرا

خەڵک – وەرزش

ڕۆژی هەینی، تیروپشك بۆ قۆناغی داهاتوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجام دراو كە رووبەڕووبوونەوەكان بەمشێوەیەیە.

مانچستەر سیتی × بروسیا دۆرتمۆند
پۆرتۆ × چێڵسی
بایرن میونشن × پاریس سانجێرمان
ڕیاڵ مەدرید × لیڤەرپوڵ

براوەی یاریی نێوان بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان بەرامبەر براوەی دۆرتمۆند و سیتی یاریی دەکات.

براوەی یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و لێڤەرپوڵیش بەرامبەر براوەی چێڵسی و پۆرتۆ یاریی دەکات.

لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یاری چوون لە 6 و 7ی مانگی چوار و یارییەکانی گەڕانەوەش لە 13  و 14ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن.

لە قۆناغی پێشكۆتایی یارییەکانی چوون لە 27 و 28ی مانگی چوار و یارییەکانی گەڕانەوە لە 4 و 5ی مانگی پێنج بەڕێوەدەچن.

وا بڕیارە یاری کۆتایی لە 29-5 لە ئیستەنبوڵ ئەنجام بدرێت.