سەردێر

ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە چی بۆمێسی دەکەن؟

خەڵک – وەرزش

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بۆ دەستکەوتەکانی میسی تۆمارێکی ڤیدیۆیی تایبەت وەک گێڕانی ئاهەنگێکی تایبەت بۆی ئامادە دەکات، دوای ئەوەی دەستکەوتێكی مێژوویی تۆماركرد و 767 یاری لە سەرجەم پێشبڕكێكان بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە ئەنجامدا.
لاپەڕەی فەرمی یانەی بەرشە، لە تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، کە ژمارەیەک لە ئەستێرەکانی ئێستا و پێشووتر بە بۆنەی دەستکەوتەکەی مێسییەوە پیرۆزبایی لەو یاریزانە دەكەن، کە لاناویاندا هەریەکە لە؛ چاڤی، پویۆل، دیکۆ، پێدرۆ، سێجیۆ بوسکیتس، لویس سوارز، جێرارد پیکێ و نەیمار و رۆنالدینهۆی بەرازیلی و دێکۆو چەندانی دیکە بوونیان هەیە.

میسی بە ئەنجامدانی 767 یاری بە درێسی بەرشەلۆنەوە، ڕیکۆردەکەی لەگەڵ چاڤی یەکسانکردەوە، كە یاریی داهاتوو مێسی ئەو ژمارەیەش تێدەپەڕێنێت زۆرترین یاریی بە درێسی یانەکەی لە مێژوودا ئەنجامداوە.