سەردێر

کاتی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریکرا

خەڵک – وەرزش

بە پێی رۆژنامەیەکی ئیسپانی یارییەکانی خولی ئیسپانی گۆڕانکاریان بەسەردا دێت و ئەمەش وا دەکات کات و وادەی کلاسیکۆش گۆرانکاری بەسەردا بێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، سەرکەوتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گۆڕانکاری لە خشتەی یارییەکانی خولی ئیسپانی دروست دەکات بەتایبەت یاری ئاگرینی نێوان بەرشەو ڕیاڵ کە بە کلاسیکۆ ناسراوە.

 

بەپێی بەدواداچوونی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بێت، کلاسیکۆ لە ڕێکەوتی 10ی نیسان کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

 

بەرشلۆنە لە ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا پلەی دووەمی گرتووە و یانەی ریاڵ مەدرید، لە پلەی سێیەمدایە و جیاوازی نێوانیان تەنها دوو خاڵە و بە چوار خاڵ لەدوای یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پلەی یەکەمدان.