سەردێر

ئێبرا دەگەڕێتەوە

خەڵک – وەرزش

دوای 5 ساڵ دابڕان ئێبرا درێسی هەڵبژاردەی سوید دەپۆشێتەوە

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی دوای 5 ساڵ دەستبەرداربوونی لەیاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بانگێشتی نێوریزەکانی هەڵبژاردەکەی دەکرێتەوە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی کاسی جیهانی 2022.

لەمبارەیەوە، یانی ئەندروسۆن بەرێوەبەری هونەری هەڵبژاردەی سوید، ڕایگەیاندووە؛ لیستی ناوی یاریزانیان بۆ یاریکردن لە چوارچێوەی هەڵبژاردەی سوید ئامادەیە و لە نێویشیدا، ئیبراهیۆڤیچ لە ریزبەندی یاریزانە بانگێشتکراوەکانە.

 

بانگکردنەوەی ئێبرای تەمەن 39 ساڵ دوای ئەوە دێت کە ماوەی 5 ساڵە دەستبەرداری یاریکردنی نێودەوڵەتی بووە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی.

 

ئێبرا لە ماوەی نێوان ساڵانی 2001 تا 2016 لە 112  یاریدا 62 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی سوید تۆمارکردووە.