سەردێر

ڕەنگە دۆن و یۆڤی جیاببنەوە

خەڵک – سپۆرت

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیتالیا ئاماژەیان بەوەداوە، بەم نزیکانە دانیشتنێک لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی و ئەستێرەی تیپەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانەکە بەڕێوەدەچێت.

 

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس، ئەندریا ئەنێلی، لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دا کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆیشتنی لە یانەکە بەر لە کۆتایی هاتنی بۆندەکەی کە تا حوزەیرانی 2022 بەردەوامە .

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دەڵێن؛ ڕەنگە ڕۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵ لەئێستادا بە یانەی خانمە پیرەکە دڵخۆش نەبێت، بەڵام دەشزانێت بەدەستهێنانی هەمان مووچە لەیانەیەکی تردا ئاسان نییە، بۆیە ڕەنگە چارەسەر مانەوەی بێت تا کۆتایی وەرز  .

 

ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ مووشەکەکەی مادێرا لە کاتێکدایە کە فابیۆ باراتیچی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە وتوویەتی؛ ” نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ ئێستا ئەولەویەتی ئێمە نییە”.