سەردێر

یواکیم لۆف… ماڵئاوا مانشافت

خەڵک – وەرزش

یواکیم لۆف، ڕاهێنەری تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپا لە هاوینی ئەمساڵدا دەستبەرداری مانشافت دەبێت، کە لەساڵی (2006)وە ڕاهێنەری هەڵبژاردە ئەڵمانییەکەیە و درێژترین ماوەی ڕاهێنەرایەتی لە مێژووی هەڵبژاردەکەدا بە سەربردووە.

لۆف، کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2022 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ماوەی هەیە، مۆندیالی 2014 و جامی کیشوەرەکانی ی2017 بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەستهێناوە، بەڵام تیمەکەی لە خولی یەکەمی یارییەکانی مۆندیالی 2018 دەرکران.

لۆف دەڵێت: ” ئەم بڕیارەم بەوپەڕی بیرکردنەوەو هۆشیارییەوە داوە و سوپاسی پاڵپشتیکاران و هاندەرانی هەڵبژاردەکەشم دەکەم، ساڵانێکە لەگەڵ باشترین یاریزانەکانی وڵاتەکەم لەهەوڵداین، ئێمە سەرکەوتنی گەورە و شکستی بەئێشمان هەبوەو زۆر ساتی ئەفسوناویمان هەبووە”.

یواکیم لۆفی تەمەن 61 ساڵ لەساڵی 2004 دا وەک یاریدەدەری یۆرگن کلینسمان چووە ڕیزی تیمی نیشتمانی ئەڵمانیا، دواتر لەساڵی 2006 دا ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی وەرگرت.

لۆف لە 189 یارییدا، 120 سەرکەوتنی بەدەستهێناوەو 31 جار شکست .

گەیشتن بە تیپێکی زۆر گەنج بۆ کۆتایی مۆندیالی 2010 دوای سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر ئینگلتەراو ئەرجەنتیندا یەکەم نیشانەی ڕوونی شێوازی لۆف بوو کە چوار ساڵ دواتر بەسەر هەڵبژاردە دیارەکانی جیهاندا زاڵ بوو لەوانە بەرازیل.

 

سەرکەوتنی بە ئەنجامی  7 – 1 بەسەر بەرازیل لە یاریی پێش کۆتایی مۆندیالی 2014 دا جیهانی تۆپی پێی هەژاند و بووە مێژوویەکی زێڕین بۆ لۆفی ڕاهێنەری.