سەردێر

چارەنووسی ئەگوێرۆ لەگەڵ مان سیتی ناڕوونە

پێکان و کۆرۆنا ئەگوێرۆیان لە مان سیتی کردووە

خەڵک – وەرزش

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی یەکەمی ریزبەندی خولی ئینگلیزی ڕایگەیاند؛ یانەکەی تا کۆتایی ئەم وەرزە هیچ بڕیارێک لەسەر ئایندەی هێرشبەری دیاری تیپەکەی سیرجیۆ ئەگوێرۆ نادات .

 

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لەم وەرزەدا 11 لەگەڵ یانەکەی بەشدار نەبووە بەهۆی پێکان و ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەگوێرۆی 32 ساڵ دوای ئەو ماوە زۆر لە پێکان و دوورکەوتنەوە، لە ماوەی چوار مانگدا لە بردنەوەی 2- 1ی مان سیتی بەسەر وێست هام یونایتددا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری لەگەڵ یانەکەی کردووە لەمانگی ڕابردوو، بەڵام بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن واندەرز و مانچستەر یونایتد، لەسەر کورسی یەدەگ بینرا.

 

گواردیۆلا ئەوەشی وتووە:”گفتوگۆ لەگەڵ ئەگوێرۆ دەکەین و دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین کە لە کۆتایی وەرزچی چی ڕوودەدات، پێشموایە یانەکە قسەی لەگەڵ بریکارەکەی کردووە و ئاگاداری دۆخەکەیە”

 

سیتی که 11 خاڵ له پێش نزیکترین ڕکابەرەکانییەتی بڕیارە رۆژی 4شەممە میوانداری ساوسهامپتۆن بکات.