سەردێر

نێیمار، ئامادەکاری دەکات

خەڵک – وەرزش

ئەستێرەی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی پاریس سانت جێرمان، هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ تا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە ئامادەبێت و بەشداریی یاریی یانەکەی بکات.

چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای پارک دی فرانس یانەی پاریسییەکە، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، میوانداری بەرشلۆنە دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش نێیمار داسیلڤای بەرازیلی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ ئەوەی هەرچۆنێک بووە، بەشداری ئەو ڕووبەڕووبوونەوە یەکلایی کەرەوەیە بکات، کە ماوەی سێ هەفتەیە بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕاوە .

بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، نێیمار لە ماڵەکەیدا لەژێر ئامێری “ئۆکسجین” دەستی بە ڕاهێنان کردووە و ڕۆژانە کاتژمێرێک بۆ دووان بەم ئامێرەوە ڕاهێنان دەکات.

ئامێرەکە، هۆکارە بۆ ئەوەی گەوهەرە بەرازیلییەکە ئۆکسجینی زیاتر وەرفگرێت و یاریدەدەربێت بۆ زوو گەڕاندنەوەی تواناکانی و ئامادە بوونی بۆ یارییەکەی بەرشەلۆنە.

یانەکەی نێیمار، یاری چوونی بە ئەنجامی (4-1) لەبەرشەلۆنە بردووەتەوە بۆ ئەم یارییەش دەیەنەوێت بە ئەنجامی گەورەتر ئانە کەتەلۆنییەکە بەزەویدا بدەن.