سەردێر

پێلاوەکانی مێسی، دەخرێتە زیادکردنی ئاشکرا

دەیکاتە کۆمەک بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی نەخۆش و پەککەوتە

خەڵک – وەرزش

لیۆنێل مێسی ئەو پێڵاوەی کە 644 هەمین گۆڵی خۆی لە مێژووی کاروانی وەرزشیدا پێ تۆمار کرد دەکاتە کۆمەک بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی نەخۆش و پەککەوتە.

مێسی 644 هەمین گۆڵی خۆی لە یاریی بەرامبەر ڤالادۆلید لە لالیگادا لەمانگی ڕابردوو تۆمارکردبوو.

مێسی لە ئەکاونتی فەرمی ئینستاگرامەکەیدا نووسیویەتی:”شکاندنی ڕیکۆردەکە بە تۆمارکردنی 644 گۆڵ لەگەڵ یەک یانە زۆر دڵخۆشی کردم، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە بتوانم شتێک پێشکەش بەو منداڵانە بکەم کە بۆ تەندروستیان دەجەنگن، هیوادارم ئەو زیادکردنەی لەمانگی نیسان دا بۆ پێڵاوە تایبەتەکانی شکاندنی ئەو ریکۆردەم ئەنجام دەدرێت، ئەم ئامانجە گەورەیە بەرز بنرخێنێت و دەستکەوتێکی باشی هەبێ.

جێی باسە مێسی بەتۆماکردنی 644  گۆڵ پێلێی بەرازیلی تێپەڕاند کە ناوبراو  643 گۆڵی لە 665 دەرکەوتنی فەرمی بۆ سانتۆسی بەرازیلی تۆمارکردووە، هاوکات مێسی بۆ شکاندنی ئەو ڕیکۆردە پێویستی بە 748 یاریی هەبوو، بەڵام مێسی تەمەن 33 ساڵ تەنیا لە 17 وەرزدا دەستکەوتی خۆی بەدەستهێناوە ، لەکاتێکدا ئەسمەرە ئەفسانەییەکەی بەرازیل لە 19دا وەرزدا بووەتە خاوەنی ئەو ژمارە گۆڵە.