سەردێر

لیڤا، ریکۆردەکەی رائولی شکاند

خەڵک – وەرزش

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی ڕیکۆردی ڕائول گۆنزالێزی ئیسپانی و ئەفسانەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی شکاند و بووە سێیەم گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان، دوای هەر یەک لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی .

 

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لەچوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی خولی 16ی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر لازیۆی ئیتالی بە ئەنجامی 4 -1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یارییەکەش بووە هۆی شکاندنی ریکۆردی تۆماری گۆڵەکانی رائولی ئیسپانی لە خولی یانە پاڵەوانەکان و لیڤای هێرشبەری باڤارییەکان توانی بچێتە پلەی سێیەمی گۆڵکارانی ئەو خولە.

 

باڤارییەکان لەسەرەتای یاریدا باڵا دەستییان نواند و لەڕێی ئەستێرە پۆڵەنیەکەیانەوە دەرگای گۆڵکردنیان کردەوە، بەو گۆڵە لیڤاندۆڤسکی کۆی  گشتی گۆڵەکانی گەیشتە 72 ی گۆڵی خۆی لەمێژووی بەشداریکردنی لەچامپیۆنس لیگدا، و ڕیکۆردی ڕائول گۆنزالێزی شکاند، کە71 گۆڵی تۆمارکردووە .

 

لە ئێستادا ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و ئەستێرەی یۆڤانتۆس گۆڵکەری خولی یانە پاڵەوانەکانە و لە 175 یاریدا 134 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە 148 یاریدا 119 گۆڵی تۆمارکردووە، لەگۆڵکارانی لووتکەی ڕکابەریدان .

 

هاوکات لیڤاندۆڤسکی بە 72 گۆڵ لە 95 یاریدا لەدوای هەردوو ئەستێرە دیارەکەی تۆپی پێیە.