سەردێر

یاریگاکان بەڕووی هاندەراندا دەکرێنەوە

خەڵک – وەرزش

حکومەتی بەریتانیا بەچەند هەنگاوێک ژیان لەو وڵاتەدا ئاسایی دەکاتەوە و لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا ڕێگە دەدات بە هاندەران تا ئامادەی بینینی یارییەکان بن.

بە چوار قۆناغ، بڕیارە دۆخی ئاسایی لە بەریتانیا بێتەو ئارا پاش راگەیاندنی کەرەنتین لەو نێوەندەشدا قۆناغی سێیەمی ئەو ڕێکاراناەی دانراون تایبەتە بە واڵاکردنی دەرگای یاریگاکان بەڕووی هاندەراندا، کە بڕیارە لە 17ی مانگی ئایاری ئەمساڵەوە جێبەجێبکرێت و لە هەنگاوی یەکەمدا 4 هەزار هاندەر دەتوانن بە خۆپارێزی بچنە نێو یاریگاکان.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند؛”دەبێت هاووڵاتیانی بەریتانی خۆیان ڕابێنن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بژین و وەک پەتایەکی ئاسایی مامەڵەی بکەن لەو چوارچێوەیەشدا دەروازەی یاریگا وەرزشییەکان دووبارە دەکرێنەوە”.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان