سەردێر

پاریس، واز لە مێسی دێنێت و بەدوای چەند یاریزانێکی ترەوەیە

خەڵک – وەرزش

دوای ئەو دەنگۆیانەی کە باسیان لە چوونی مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەکەتەلۆنییەکە بۆ پاریس سان جێرمان دەکرد، ئێستا یانە پاریسییەکە هەوڵ بۆ ئەولەویەتەکانی یانەکەی دەدات و چەند یاریزانێکی خستۆتە بۆسەی پەلکێشکردنەوە.

 

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بەڕێوەبەری هونەری پاریس سان جێرمان، بۆ مێرکاتۆی هاوینە چەند یاریزانێکی دیاریکردووە تا بیانباتە ڕیزی یانە فەرەنسیەکە جگە لە مێسی و بۆندی جەند یاریزانێکیش نوێ دەکاتەوە ئەو یاریزانانەش بریتین لە؛

 

مباپێ

پاریس سان جێرمان لەو بڕوایەدایە کە تازەکردنەوەی گرێبەستی کیلیان مباپێی فەرەنسی و یەکێک لە دیارترین هێرشبەراکانیان ” لەپێشینەیە “.

ئەو ئەسمەرە فەرەنسییە، شەوی سێشەممە لە گەڕی 16 ی چامپیۆنس لیگدا سێ گۆڵی بۆ یانەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆمارکرد و هاتریکی تۆمارکرد.

مۆیس کین

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پاریس سان جێرمان، بەدوای ئەوەدایە کە خزمەتگوزاری یەکێکی تر لەئەستێرە گەنجەکانی خۆی بە ناوی مۆیس کینی ئیتالی نوێبکاتەوە.

کین کە بە شێوەی خواستن لە ئیڤەرتۆن هاتووەتە پاریس، کە ئێستادا یانە پاریسییەکە دەیەوێت بۆ هەمیشەیی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

 

دێلی ئالی

ڕۆژنامەی ” لو پاریسیان “ی فەرەنسی، سان جێرمان ڕادارەکەی ڕووی ئاراستەیلە دێلی ئالی یاریزانی یانەی توتنهامی ئینگلیزییە و دەیەوێت بەشێوەی خواستن بیهێنێتە ڕیزەکانی.

 

سیرجیۆ ڕامۆس

بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە، لەمێرکاتۆی هاوینەدا بدەیانەوێت هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری تیپەکەیانن، ئەویش بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ سیرجیۆ ڕامۆس، یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ریاڵ مەدرید، کە پێدەچێت رۆژەکانی تەمەنی یاریکردنی لەگەڵ یانە شاهانەییەکە کۆتایی بێت.