سەردێر

کاسانۆ؛ رۆناڵدۆ دیاردەیە، بەڵام خۆپەرستە

خەڵک – وەرزش

دوای ئەوەی لەیاریی بەرامبەر پۆرتۆ بە ئەنجامی 2 – 1 ، یارییەکەیان دۆڕان، ئەنتۆنیۆ کاسانۆی هێرشبەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی بە خۆپەرست ناوبرد.

 

کاسانۆ، دەڵێت؛ ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی باشە، بەوڵام خۆپەرستە، گرنگترین شت بۆ ئەو یاریزانە ئەوەیە کە ” گۆڵ تۆمار بکات ” ، ناخوازێ بزانێت یاریزانانی تر هاوڕێیەتی دەکەن و ئەوانیش دەیانەوێت گۆڵ بۆ تیپەکەیان تۆمار بکەن، بۆیە ڕۆناڵدۆ بۆ تۆمارکردن دەژی نەک بۆ یاریکردن .

 

بەپێی ڕۆژنامەی ” ئاس ” ی ئیسپانی، وێڕای ئەو ڕەخنانە، بەڵام کاسانۆ ستایشی ڕۆناڵدۆی کردووە و وتوویەتی: ئەو دیاردەیەکە و دەتوانێت گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام کێشەی هەیە لەسەر شێوازی یاریکردنی ئەندریا پیرلۆ .

 

هێرشبەرەکەی پێشووی ئیتالیا، ئەوەشی وتووە، رۆناڵدۆ هاوڕێکانی بەم ئاستەی ئێستایان گەیاندووە ئەو کاتێک  لەگەڵ هاوتیمەکانی وەک لوکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس یاری دەکرد توانایەکی بێ وێنەی هەبوو،  بەڵام لە یۆڤانتۆس دۆخەکە جیاوازە و دەبێت راستگۆبین تەمەن بۆ هەمووان تێدەپەڕێت و لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن تواناکانیش کەم دەبن.