خەڵک – وەرزش
کیلیان مباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سان بە تۆمارکردنێکی مێژووی و بردنەوەیەکی گەورە مێژووی بۆخۆی نووسییەوە و توانی هاتریک بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپای تۆمار بکات لە چوارچێوەی یارییەکانی یانەپاڵەوانەکانی جیهان.
مباپێ، هێرشبەرە ئاگرینەکەی یانە فەرەنسییەکە لە خولەکی 32 و 65 و 85 توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات، لەبەرامبەردا یانە کەتەلۆنییەکە لە ڕێی میسییەوە توانی بە لێدانی سزا لە خولەکی (27) گۆڵێک تۆمار بکات و پێشەنگ بن لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام ئەو گۆڵە دادی نەدان.
هاوکات مۆیس کەین، لە خولەکی (70 ) دا، کۆتا گۆڵی یانە فەرەنسییەکەی تۆمار کردی تۆمارکردو توانیان بە ئەنجامی (4-1) یارییەکە ببەنەوە.
بەم بردنەوەیە، سان جێرمان بووە یەکەم تیپی فەرەنسی کە لە کامپ نو لە مێژووی چامپیۆنس لیگدا براوەبێ.