سەردێر

گواردیۆلا، هاوسۆزی بۆ کلۆپ دەردەبڕێت

خەڵک – وەرزش

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی هاوسۆزی خۆی بۆ یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ دەربڕی دوای ئەوەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بێهیوا بوونی تیپەکەی لە لەدەستدانی نازناوی پریمەرلیگ ڕاگەیاند پاش تۆمارکردنی ئەنجامە خراپە لەسەریەکەکانی.

گواردیۆلا ڕۆژی چوارشەممە پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئیڤەرتۆن، ڕایگەیاند: من زۆر هاوسۆزم لەگەڵ یۆرگن کلۆپ، ئەوەی ئەو کردوویەتی بۆ یانەکەی و خولی ئینگلیزی شتێکی ئاسایی نییە و بەردەوام چێژی بە یاریکردن و پڕ جەماوەری خولەکە داوە.

وتیشی؛ هەموومان بە سەردەمی باش و خراپدا دەڕۆین و هیچ ڕاهێنەرێک ناتوانێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەسەریەک بەردەوام بێت لەچنینەوەی نازناوەکان و بەردەوام بوون لەسەر بردنەوە .



هەلبژاردە

گرنگترینەکان