سەردێر

گرنگترین گواستنەوەکان لە “مێرکاتۆ”ی ساردی ئەم وەرزەدا

خەڵک – وەرزش

مانزۆکییچ و ئۆزیل و ئۆدێگارد لەگرنگترین گواستنەوەکانیی مێرکاتۆی زستانەی سەردەمی کۆرۆنان.

مامەڵەکانی خواستن و کڕین و فرۆش لەبواری تۆپی پێی زستانە ڕۆژی سێشەممە دەرگای مامەڵەکانی خۆی داخست.

ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین ئەو سەوداو مامەڵەو گواستنەوانەن کە لە 2020 -02021 ئەنجام دراون.

خزێرە، لە یۆڤانتۆسەوە بۆ هێرتابەرلینی ئەڵمانی

سامی خزێرەی ئەڵمانی، کاروانی وەرزشی لە ئیتالیا کۆتایی پێهێناو بەبێ بەرامبەر گەڕایەوە یانەی یەکەم وێستگەی کە ئەویش هێرتا بەرلینە.

ئۆزیل بۆ فەنەرباخچە

مەسعود ئۆزیل لەئەرسناڵەوە بێ هیچ بەرامبەرێک، کاروانی وەرزشی بۆ فەنەر باخچە گواستەوە، هاتنی ئۆزێل بۆ یانە تورکییەکە، لەکاتێکدایە، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ کۆتایی هات.

تاکۆمی مینامینۆ بە خواستن لە لیڤەرپوڵەوە بۆ ساوسهامپتۆن

دیارە ئیدارەی لیڤەرپوڵ درکی بە ” شکست ” ی گرێبەستی مینامینۆی یاریزانی نێودەوڵەتی ژاپۆنی کردووە، بۆیە بڕیاریدا ماوەی پێببەخشێتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەزموون لەگەڵ ساوثهامپتۆن .

جێسی لینگارد، بە خواستن لە مانچستەر یونایتدەوە بۆ وێست هام یونایتد

جێسی لینگارد لەو پەڕی ئاستبەرزییەوە لە مانچستەر یوونایتد بووە سەرچاوەی ” گاڵتەپێکردن ” بۆ هاندەران، بۆیە ناچار بە جووڵەی بۆ وێست هام دەیەوێت دووبارە ئاستبەرزییەکەی نیشان بداتەوە و بچێتەوە نێو دڵی هاندەران.

ئۆزان کاباک لە شاڵکەوە بۆ لیڤەرپوڵ

یورگن کلۆپ ڕووی لە یاریزانی لاوو بەرگریکاری تورک ئۆزان کاباک کرد، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیەی لە بەرگری سوورپۆشەکاندا هەیە، کلۆپ بەهیوای ئەوەیە کاباک گوڕێکی زۆر باش بداتەو بەرگری یانەکەی.

ئۆدێگارد ئەستێرەی نوێی ئەرسناڵە

مارتن ئۆدێگارد، بە شێوەی خواستن لە ڕیاڵ مەدریدەوە بووە تۆپچی و ئێستا ئەرسناڵییە.

ئەو بەهرەمەندە گەنجە دانیمارکیە ئەرسناڵ دەرفەتی پێداوە تا بەهرەکانی خۆی بەدەربخات، لە کاتێکدا دەیەویست متمانەی زێندینی زیدان -ی ڕاهێنەری یانە شاهانەییەکە بەدەست بهێنێت.

مانزۆکیچ بێ بەرامبەر لە میلانە

ماریۆ مانزوکیچ، هێرشبەری مەترسیداری کرواتی چووە ڕیزی دەستەی “ڕۆزنیری ” بۆ یارمەتیدانی ئەفسانە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و بردنەوەی نازناوی پێشبینیکراوی سێریا ئەی.

مووسا دیمبێلێ، لە لیۆنەوە بۆ ئەتلتیکۆ مەدرید

ئەم هێرشبەرە فەرەنسییە بو خواستن چووە پاڵ دیگۆ سیمۆنی و رەنگە مەترسی بۆ لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگوای دروست بکات لەگەڵ ئەتلەتیکۆدا بەو پێیەی خاوەن توانایەکی بەرزە.

بابۆ گۆمێز بۆ سیڤیلیا

ئەفسانەی ئاتالانتا بابۆ گۆمێز لەبەرامبەر 5.5 ملیۆن یۆرۆ بەخەمگینی کۆتایی بەگەشتەکەی لەگەڵ یانەکە هێنا پاش ئەوەی تووشی گرفتی گەورە هات لەگەڵ ژان پیرۆ گاسپەرینی ڕاهێنەر، کە بووە هۆی گەشتە لەناکاوەکەی بۆ سیڤیلیا.

دۆمینیک سۆبوچلی لە ڕێدبۆڵ سالزبورگی نەمساوە بۆ لایپزیگ

بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ، ئەستێرەی هەنگاری و یەکێک لە توانا دیارەکانی گەنجانی ئەوروپا، چووە لایپزیگی ئەڵمانی.

لوکا یۆڤیچ، لەڕیاڵ مەدریدەوە بۆ ئینتراخت فرانکفۆرت

بەهۆی پشتگوێخستنی، ئەو هێرشبەرە سربیە ئازاری زۆری لە ڕیاڵ مەدرید چەشت، بۆیە بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووی بەشێوەی خواستن.