سەردێر

ڕۆناڵدۆ سەرپێچی ڕێنماییەکان دەکات

خەڵک – وەرزش

دوای ئەوەی ڕۆژنامەکان ڕایانگەیاند؛ کە کریس سەرپێچی ڕێنماییەکانی کردووە و لەگەڵ کچە هاوڕێکەی گەشتی  هاوینەهەواری خلیسکێنەی سەر بەفری کردووە، ئەندریا پیرلۆی ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند؛ هیچ پەیوەندییەکی بە پێشێلی سنوورداری بەریەککەوتن و گەشتکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یەوە نییە، کە وەک ڕێکارێک لەلایەن لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەپێنراوە.

پیرلۆ، وتیشی:”رۆناڵدۆ لە رۆژێکی ئاسایدا بووە و مۆڵەت بووە، ئەو دەتوانێت ئەوەی دەیەوێت لە ژیانی تایبەتی خۆیدا بیکات”

میدیاکانی ئیتالیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند؛ ڕۆناڵدۆ سەرپێچی کردووە لە سنووردارکردنی گەشتەکان کە لەلایەن تیمی بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆروناوە سەپێنرابوو، دوای ئەوەی بە ئاسمانی کورمایۆر دا بە درێژایی 150 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای یانەی خانمە پیرەکە لە تورینۆ گەشتی کردووە، بۆ ئەوەی جەژنی لەدایکبوونی کچە هاوڕێکەی جۆرجینا ڕۆدریگێز لە هاوینە هەوارێکی بەفراویدا پیرۆز بکات .