سەردێر

نێوانی ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید لە لێواری کۆتایی دایە

خەڵک – وەرزش

دوای یەک مانگ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەرگریکارە پۆڵاینەکەی مێڕەنگی بە وەڵامێکی قایلکەر نەگەیشتووە سەبارەت بە زیادکردنی موچەکەیی و مانەوەی لە یانەکەی.

دوای بڵاوبوونەوەی چەندین هەواڵی پەیوەندیدار بە جێهێشتنی ڕیزەکانی یانەکە و دیالۆگی نێوان ڕامۆس و پێرێز، بەڵام سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی مەدرید دەڵێن؛ هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکاندا نەهاتووەتەدی .

ئاماژە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن؛ ڕامۆس پاریس سانت جێرمەنی فەرەنسی وەک کارتێکی فشار بەکارهێناوە و بەیانەکەی وتووە کە یانە فەرەنسییەکە ئامادەن مووچەیەکی زیاتر لەوەی ڕیاڵ مەدریدی پێ بدەن.

ڕامۆسی 34 ساڵ لەهاوینی داهاتوودا کۆتایی بەگرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دێت ڕامۆس پێی وایە، بەهای مووچەکەی بەراورد بە ماندوو بوون و هەولەکانی نییە، لە کاتێکدا ڕیاڵ مەدرید پێشنیازی کردووە بۆ کاپتنەکەی گرێبەستەکە بەهەمان ئەو مووچەیەی کە ئێستا وەریدەگرێت نوێ بکاتەوە کە ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆیە .

خاڵێکی تری ناکۆکی نێوان پیرێز و رامۆس ماوەی گرێبەستەکەیە، بەجۆرێک ڕامۆس دەوێت دوو ساڵ نوێببێتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی تەنیا یەک ساڵ پێشنیار دەکات .

بە وتەی رۆژنامەی مارکا، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید لەو بڕوایەدان، کە ڕامۆس لەڕووی ماددییەوە ئۆفەرێکی باشتر لە ئۆفەرەکەی ” ڕیاڵ ” بەدەستناهێنێت بە تەمەنەوە .

هاوکات یانە شاهانەییەکە، جەخت لەسەر پێویستی خۆگونجاندن لەگەڵ واقیعی نوێی دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکاتەوە و هەوڵدەدات خۆی لەکەوتنە ناو قەیرانی دارایی بەدوور بگرێت .

لە ئێستادا هاندەرانی ” ڕیاڵ ” بە بایەخەوە سەیری پەرەسەندنەکانی قەیرانی ڕامۆس دەکەن و هیوایان وایە کاپتنی تیپەکە بۆ وەرزەکانی  داهاتوو بمێنێتەوە، کە ڕەنگە بتوانێت دەستکەوتە مەزنەکانی خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە دووبارە بکاتەوە کە لە ڕابردوودا بە دەستی هێناون .