سەردێر

دەوڵەمەنترین ٢٠ یانەی جیهان

ئەگەرچی  ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ کاریگەری لەسەر جیهان بەگشتی و بواری تۆپی پێکردووە و کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتی یانەکانی جیهانیش هەبووە بەجۆرێک هەندێک یانە مایەپووچ بوون بەو هۆیەی بواری بینینی یارییەکان و فرۆشی بەرهەمە وەرزشییەکان وەک پێویست نەبووە.

 

کۆمپانیای دیلۆیت بۆ ڕاوێژکاری ژمێریاری و دارایی، زیانەکانی ٢٠ یانەی پلە بەرزانەی لە رووی داراییەوە بە زیاتر لە 2 ملیار یورۆ خەمڵاندووە تا کۆتایی وەرزی 2020-2021.

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لەگەڵ ئەو زیانانەی بە هۆی کۆرۆناوە هەبوون دیلۆیت ڕیزبەندی خۆی لە 20 دەوڵەمەندترین یانەی تۆپی پێی جیهان لە ڕووی داهاتەوە بۆ ساڵی 2020 بڵاو کردووەتەوە، بەم شێوەی خوارەوە:

1- بەرشەلۆنە 715 ملیۆن یۆرۆ

2- ڕیاڵ مەدرید 714.9 ملیۆن یۆرۆ

3- بایرن مونشن 634.1 ملیۆن یۆرۆ

4 – مانچستەر یوونایتد  580 ملیۆن یۆرۆ

5- لیڤەرپوڵ 558 ملیۆن یۆرۆ

6 – مانچستەر سیتی  549.2 ملیۆن یۆرۆ

7- پاریس سان جێرمەن 540.6 ملیۆن یۆرۆ

8- چێڵسی 469.7 ملیۆن یۆرۆ

9- تۆتنهام هۆتسپێر 445.7 ملیۆن یۆرۆ

10 – یۆڤانتۆس  397.9 ملیۆن یۆرۆ

11- ئەرسناڵ 388 ملیۆن یۆرۆ

12- بۆروسیا دۆرتمۆند 365.7 ملیۆن یۆرۆ

13- ئەتلەتیکۆ مەدرید 331.8 ملیۆن یۆرۆ

14- ئینتەر میلان 291.5 ملیۆن یۆرۆ

15- زێنیت 236.5 ملیۆن یۆرۆ

16- شالکە 222.8 ملیۆن یۆرۆ

17- ئیڤەرتۆن 212 ملیۆن یۆرۆ

18- لیۆن 180.7 ملیۆن یۆرۆ

19- ناپلۆلی 176.3 ملیۆن یۆرۆ

  1. ئینتراخت فرانکفۆرت 174 ملیۆن یۆرۆ