سەردێر

باری تەندروستی زێدان خراپە

خەڵك-
لە دوای دەركەوتنی نیشانەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، باری تەندروستی زەینەدین زێدان ڕاهێنەری یانەی ریال مەدرید، ڕووی لە خراپبوون كردووە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی، لە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زێدان خۆی لەماڵەوە كەرەنیتنە كردووە و دووچاری لەرز و تاو كۆكەكی قورس بووە.

وەك ڕۆژنامەكە باسی دەكات، لەئەگەری مانەوەی بەمشێوەیەی ئێستا، دەبێت زێدان ماوەیەكی زیاتر لە كەرەنتیندا بمێنێتەوە.

لە 21ی كانوونی دووەمی 2020، یانەی ریال مەدرید توشبوونی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند، بەڵام لەو دەمەدا هیچ وردەكارییەكی لەبارەی تووشبوون و باری تەندروستی زێدانەوە نەخستەڕوو.