سەردێر

ئەگەر هەیە ڕیاڵ مەدرید بێ بەرگریکار بمێنێتەوە

خەڵک  – وەرزش

سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکارى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى داواى زیاد کردنى موچەکەى دەکات لە پێناو مانەوە لە یانەكەی و لەئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکەشیدا، یانەکەی جێدەهێڵێت، هاوکات یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیش چووەتە نێو ركابەریی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە پێناو بەدەسهێنانی تواناکانی رافائێل ڤاران.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا، ڕامۆسی تەمەن 34 ساڵ داواى لە فلۆرەنینۆ پێرێزى سەرۆکى یانەی شاهانە کردووە، مووچەى ساڵانەى بۆ 18 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکەنەوە و گەر  ئیدارەى یانەکەشی وەڵامێکی قایلکەری نەدەنەوە یانەکەی بەجێدەهێڵێت.

لەئێستادامووچەى ڕامۆس، 11 ملیۆن یۆرۆیەو داوى 7 ملیۆن یۆرۆى زیادە دەکات بۆ سەر مووچەکەى .

لەلایەکی دیکەوە و هەر بە پێێ راپۆرتی پێگە وەرزشییەکانی ئیسپانیا، یانەی پاریس سان جێرمان چووەتە کێبڕکێی ركابەرییەك لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە پێناو بەدەسهێنانی تواناکانی ڤارانی بەرگریکاری یانە مەدریدییەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی پێگەی “دۆن باڵۆن”ی ئیسپانی ئاشكرایكردووە، ڕافائێل ڤارانی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە ڕێگەی رۆیشتنی پێ بدەن .