سەردێر

رۆناڵدۆ، ناوی خۆی بە زێر هەڵکۆڵی

 

بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە یانەی ناپۆلی لە یاریی جامی سوپەری ئیتالیدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی پرتوگالتۆمارێکی دیکەی لە مێژووی ژیانی وەرزشی و مێژووی تۆپی پێدا نووسییەوە.

ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی گۆڵەکەی سەر ناپۆلی ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 760 گۆڵ بەرزکردەوەو بووە باشترین گۆڵکەر لەمێژووی تۆپی پێدا، بەم تۆمارەش توانی پێش یاریزانی نەمسایی – چیکی جۆزێف بێکان بکەوێت، کە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 759 گۆڵی تۆمارکردووە .

بەم گۆڵە موشەکەکەی مادێرا ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی گەیاندە 20 گۆڵ .

ڕۆناڵدۆی پرتوگالی 102 گۆڵی بۆ هەلبژاردەی پورتوگال تۆمارکردووە و بۆ سپۆرتینگ لشبۆنە ( 5) گۆڵ و مانچستەر یونایتد ( 118) و ڕیاڵ مەدرید (450) گۆڵ و 85 گۆڵیشی بۆ یۆڤانتۆس تۆمارکردووە .