سەردێر

مەسعود ئۆزێل چووە فەنارباخچە

خەڵک – وەرزش

بەمەبەستی پەیوەندیکردن بە یانەی فەنارباخچە، ئۆزێل لە ئەستەمبوڵەو یانە تورکییەکەش ڕایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ مەسعود ئۆزێل واژوو دەکات.

ئۆزێل لەگەڵ ئامینە گۆلشەی هاوسەری بە فرۆکەیەکی تایبەت گەیشتوونەتە ئیستەنبووڵ و یاریزانەکە بەملپێچێکی یانەی فەنارباخچە لە میدیاکاندا زۆر بە پەرۆش و دڵخۆش دەرکەوت .

لە تویتێکدا یانە تورکییەکە وێنەکانی ئۆزێلی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: ئۆزێل لە ئیستەنبووڵە.

لای خۆیەوە مەسعود ئۆزێل ڕایگەیاندووە: یەکێک بووم لەهاندەرانی فەنارباخچە بەپەرۆشم بۆ پۆشینی درێسەکەی، هیوادارم سەرکەوتووبووین لەگەڵ هاوڕێیانم.