سەردێر

بلباو جامی سوپەری ئیسپانیای لە بەرشە بردەوە

خەڵک – وەرزش

لەیاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیكۆ بلباو بەئەنجامی 3-2 سەركەوتنی بەسەر یانەی بەرشەلۆنەدا تۆمارکرد.

لەیارییەکەدا، بەرشە دەستپیشخەری گۆڵی کرد و لەخولەكی 40، جۆردی ئالبا تۆپێکی ئاڕاستەی لیۆنێل میسی کرد، میسیش تۆپی ئاراستەی گۆڵ كرد، پاشئەوەی تۆپەكە لەلایەن گۆڵپارێزەوە گەڕێندرایەوە، ئەنتوان گریزمان یەکەم گۆڵی یانەکەی تۆمار کرد.

دوو خولەك دوای گۆڵەكەی گریزمان، ئیناكی ویلیامز لێدانێكی ئاراستەی تۆڕی بەرشەلۆنە كرد، لەگەڕانەوەیدا، ئۆسكار دی ماركۆس گۆڵی بەرامبەری پێ تۆمار کرد.

هاوکات لەخولەكی 57، ڕائول گارسیا، گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بلباو تۆمار کرد، بەڵام بەبیانوی بوونی ئۆفساید، ئەژمار نەكرا.

لەخولەكی 77، ئەلبا هێرشێكی بردەسەر یانەی بلباو بەهۆیەوە، ئەنتوان گریزمان گۆڵی دووەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە پێ تۆمار کرد.

ئەم خۆشییانەی بەرشە ئەوەندەی نەبرد کاتێک، ئەسیر فیلالێبری گۆڵێكی بۆ یانەی ئەتلەتیك بلباو تۆمار کردو پاشان لەكاتی زیادكراوداو لەخولەكی 94، ئیتاكی ویلیامز گۆڵی سێیەم و سەركەوتنی بۆ بلباو تۆماركردو بەهۆیەوە نازناوەكەیان بەدەستهێنا.

بەر لەتەوابوونی یارییەكەش، لیۆنێل میسی بەهۆی ئەوەی بەبێ بوونی تۆپ لەقاچیدا لەئەسیر فیلالێبری دا، کارتێکی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە.

لای خۆیەوە ڕۆناڵد كۆمان لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی وتی:” بێگومان یانەی بەهێز هەم دەباتەوە و هەم شكست دەهێنێت”.