سەردێر

ئینتەر یۆڤی دا بە زەویدا

 

خەڵک – وەرزش

لەچوارچێوەی یارییەکانی خولی ئیتاڵی، لەیاریگای سان سیرۆ، یانەی ئینتەر میلان، بەئەنجامی 2-0، لە یانەی یۆڤانتۆسی بردەوە.

گۆڵەكانی یانەی ئینتەرمیلان، لەلایەن ئارتۆرۆ ڤیداڵ لەخولەكی 12و نیكۆڵۆ باریكا لەخولەكی 52 تۆماركران.

ئینتەرمیلان، لەساڵی 2016وە ئەمە حەوتەم یارییە، کە بتوانێت سەركەوتنەكانی یانەی یۆڤانتۆس ڕابگرێت.

پاش یارییەكە، ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان دڵخۆشی خۆی بە سەركەوتنی یانەكەی دەربڕی و وتی:”بۆ ئەوەی لەیانەیەكی بەهێزی وەك یۆڤانتۆس ببەیتەوە، دەبێت ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەیت”.

لەلایەکی دیکەوە، ئەندرێ پێرلۆ، ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس وتی؛ نیگەرانم لەئاستی یارییەکەمان و ئەو شکستەی بەسەرمان هات، ئەگەر لەسەرەتاوە پلانێك بۆ سەركەوتن دانەنەیت، كارەكان بەمجۆرە دەبن”.

وتیشی: بەهۆی ترسمان لە هێرشبەرەکانی یانەی بەرامبەر تەركیزمان خستەسەر هێڵی بەرگریی ‌و هەوڵی هێرشبردنمان نەدەدا .



هەلبژاردە

گرنگترینەکان