ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

رەغدی كچی سەدام سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی كردووە
عزەت دوری جێگری سەرۆكى رژێمی پێشووی عیراق لە تونس كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
عزەت ئیبراهیم دوری جێگری سەرۆك كۆماری رژێمی پێشووی عیراق، لە وڵاتی تونس كۆچی دوایی كرد.

بەپێی ماڵپەڕی (سكای پرێس)ی عیراقی، دوێنێ‌ چوار شەممە، عزەت ئیبراهیم دوری جێگری سەرۆك كۆماری پێشووی رژێمی عیراق، بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی تونس كۆچی دوایی كردووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ماڵپەڕەكە باس لەوە دەكات كە رەغد كچە گەورەی سەدام حسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق، پرسەنامەی رەوانەی بنەماڵەی دووری كردووە كە یەكێك بوو لە هاوڕێ‌ نزیكەكانی باوكی.

(سكای پرێس) لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە (هەیسەم ئەلهەرەش) پارێزەری رەغد سەدام حسێن، بڵاویكردۆتەوە كە (الهەرەش) لەلایەن رەغدەوە راسپێدراوە پرسەنامە بەبۆنەی مردنی عزەت دوری جێگری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق، بگەیەنێتە بنەماڵەكەى.

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە”دوری دوێنێ‌ چوار شەممە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی تونس لەپاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەك لە خوێنیدا، مردووە”.

ناوی عزەت دوری وابەستەی زۆرێك لە كارە تیرۆریستییەكان كراوە لەپاش روخانی رژێمی بەعس، لە زۆر تۆماریی ڤیدیۆییشدا دەركەوتووە كە رێنمایی داوەتە گروپە چەكدارەكانی سەر بە بەعس و هێرشی كردۆتە سەر حكومەتی عیراقی.

حكومەتی عیراقی كوژرانی عزەت دوری لە پرۆسەیەكی سەربازیدا راگەیاند، بەڵام دواتر دوری لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و هەواڵەكی كوژرانەكەی بەدرۆخستەوە.

عێراق

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا بۆ (خەڵك) هۆكاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكان ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا، هۆكاریی ڕاستەقینەی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی باشووری عیراق ئاشكرا دەكات و پێیوانییە ئەو خۆپیشاندانانە، خۆڕسك و لەخۆوەبن.

سەعد موتەڵیبی، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كە لەلایەن نوری مالكی، جێگری سەرۆك كۆماری عیراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (خەڵك) ڕاگەیاند، “خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی عیراق، بەهۆی كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبایە بە دانیشتوان و لەلایەن توێژێكی بەرینی بێكارانەوە لەو پارێزگایانە ئەنجام دەدرێن”.

بە وتەی موتەڵیبی، “خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی بەسرە و زیقار و نەجەف و بابل، بەرنامەبۆداڕێژراون و كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەباش بە دانیشتوان، بووە هەلێك بۆ بێكارەكان تا خۆپیشاندانەكان سازبكەن و داوای هەلی كاربكەن”، ڕەتیشكردەوە هیچ دیاردەیەك لەنێو كۆمەڵگەدا خۆڕسك بێت.

سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە وادەی تەواوبوونی پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانیش، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كە هەمووان لە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی فەرمی تەوابوونی ئەو پڕۆسەیەدان.

هەر لەو بارەیەوە سەعد موتەڵیبی وتی، “لەپاش تەوابوونی پڕۆسەكە، پێناچێت گۆڕانكاریی وەها لە ئەنجامەكاندا ببێت، ڕەنگە كورسییەك لێرە و كورسییەك لەوێ‌ كەم و زیاد بكات، بەڵام ئەنجامەكان وەك خۆیان دەمێننەوە و كێشەكان بە شێوازیی دیبلۆماسی چارەسەر دەكرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە؛ هێزە ئەمنییەكان خۆپیشاندەران خەڵتانی خوێن دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و بێكارییەوە پارێزگاكانی باشووری عیراقی گرتۆتەوە و تادێت خۆپیشاندانەكان توندتر دەبن و هێزە ئەمنییەكانیش چەندین پێشێلكارییان بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام داوە.

بەپێی ئەو وێنانەی میدیا عیراقییەكان و خۆپیشاندەرانی باشوری عیراق لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردۆتەوە، لە خۆپیشاندانەكاندا هێزە ئەمنییەكان بە جلوبەرگی سەربازی و مەدەنییەوە چەندین پێشێلكارییان بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام داوە و بە دار و شەق و بۆكس لە چەندین خۆپیشاندەر دراوە و خەڵتانی خوێن كراون.

دوای توندبوونەوەی خۆپیشاندانەكان، حەیدەر عەبادی، وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاستی هۆشداری و باری لەناكاوی بەرزكردەوە بۆ ئاستی (ج) و هێزێكی زۆری سوپا و پۆلیس و وەڵامدانەوەی خێرا و تەنانەت چەند گروپێكی حەشدی شەعبی بەرەو پارێزگاكانی باشووری براون بۆ بڵاوەپێكردن و سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان.

هاوكات خۆپیشاندەران لە چەندین ناوچە بەهۆی وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن بەرپرسانی حكومەت و پارێزگاكانەوە، هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای حزبەكان و سووتاندویانن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەرماندەیەكی سەربازی لەهەوڵی تیرۆركردن ڕزگاری بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرای دەكەن، كە سەرۆك ئەركانی فەرماندەیی پڕۆسەكانی سەڵاحەدین لە هەوڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بووە.

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، كە ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراو لە ناوچەی مناهلە لە ناحیەی متێبیجە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی عەمید ڕوكن عیماد ئەحمەد محەمەد، سەرۆك ئەركانی فەرماندەیی پڕۆسەكانی پارێزگاكە تەقیوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكان، بۆمبەكە كاتێك تەقیوەتەوە، كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەو فەرماندە سەربازییە بەو شەقامەدا تێپەڕیوە و بەهۆیەوە سەرۆك ئەركان بریندار بووە و دوو پاسەوانیشی بە سووكی بریندار بوون.

ناوچەی متێبیجە دەكەوێتە سنوری نێوان هەردوو پارێزگای سەڵاحەیدن و دیالە و بە شێوەیەكی بەردەوام كێشەی ئەمنی تێدا ڕوودەدات و بەشێوەی نیمچە بەردەوامیش پڕۆسەی سەربازی تێدا ئەنجام دەدرێت بۆ دۆزینەوە و ڕاوەدوونانی چەكدارانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین