كاتی ناردنی ٤٠٠ ملیارەكەی مووچە بۆ هەرێم دیاریكرا



سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ٤٠٠ ملیار دینارەكەی عێراق دەگاتە هەرێمی كوردستان.

لە ڕۆژی ١٣ی ١٢ی ساڵی ڕابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەممەد شیاع سوودانی، بڕیاریدا بە ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مانگەكانی ١١ و ١٢ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كوردستان٢٤ ڕایگەیاندووە، بۆ جاری دووەم لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەبارەی ٤٠٠ ملیار دینارەكە دراوە و نووسراوی فەرمیش گەیشتۆتە بانكی بازرگانی عێراق بۆ ناردنی پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ٤٠٠ ملیارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، كە ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت بەهۆی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم و پاكتاو نەكردنی حسابی ساڵانی ڕابردوو لەلایەن هەرێمەوە و ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی.

سعودیە بۆچی دەیەوێت یاریزانی وەك ڕۆناڵدۆ و مێسی بكڕێت ؟
پێشت سعودیە بۆچی دەیەوێت یاریزانی وەك ڕۆناڵدۆ و مێسی بكڕێت ؟
سەرۆكی چیچان: سێیەمین جەنگی جیهان ڕوودەدات
دواتر سەرۆكی چیچان: سێیەمین جەنگی جیهان ڕوودەدات
ەیوەندیدار