سەرۆكی چیچان: سێیەمین جەنگی جیهان ڕوودەدات



سەرۆكی چیچان پێیوایە، ئەگەر نەیارانی ڕووسیا وەك كۆمەڵی نێودەوڵەتی تەماشابكرێن، ئەوەی ئێستا لە ئۆكراینا ڕوودەدات، سێیەمین جەنگی جیهانە.

رەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆكی كۆماری چیچان ڕایگەیاند:”ئەگەر ئەو وڵاتە ئەوروپاییانەی لە هاوپەیمانی ناتۆن و بەشدارن لە ململانێكان لە ئۆكراینا، وەك كۆمەڵی نێودەوڵەتی تەماشابكەین، كەواتە ئەوەی ئێستا لەو وڵاتە ڕوودەدات، سێیەمین جەنگی جیهانە.”

بە وتەی سەرۆكی چیچان كە وڵاتەكەی كۆمارێكی سەر بە ڕووسیایە:”ژمارەیەك وڵاتی زلهێزی وەكو چین و هیندستان و پاكستان بەشداری لە “چالاكییە سەربازییەكاندا ناكەن، بەڵام زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لەڕێی ناردنی چەك بۆ كێیڤ لە جەگەكەدا تێوەگلاون.

قەدیرۆڤ لەبارەی ڕەوشی ئێستای وڵاتانی ئەوروپاوە دەڵێت”ئەگەر تەماشای ڕەوشكە بكرێت لە وڵاتانی ئەوروپا، دەبینین كێشەیان هەیە، خەڵك خۆپیشاندان دەكات و بەرپرسەكانیان دەردەكەن، ئێمە كەس دەرناكەین، ئێمە ژینگەیەكی گونجاوی كاركردنمان هەیە و كێشەمان نییە، سەرۆك ڕۆژانە بەشێوەیەكی ئاسایی كۆبوونەوەكانی سازدەكات و كارەكانی بەڕێدەكات”.

كاتی ناردنی ٤٠٠ ملیارەكەی مووچە بۆ هەرێم دیاریكرا
پێشت كاتی ناردنی ٤٠٠ ملیارەكەی مووچە بۆ هەرێم دیاریكرا
نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
دواتر نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
ەیوەندیدار