ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

ئەمینداری یەكگرتوو: ئەگەر شەش لایەنەكە پێكەوە نەبین سەنگمان كەم دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو پشێویەی لە كوردستان دروست كراوە لە بەرژەوەندی كەس نییە.

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گزیكاری لە دەنگی تایبەتیش كراوەو دەنگی تایبەتیش بە دەست دەژمێردرێتەوە.

سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژارنەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لەگەڵ ئەوەداین رێز لە كات بگرین، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندی گشتی وابخوازێت هەڵبژاردنەكان دوابخرێت، ئاساییە بەلامانەوە لەگەڵ هەڵبژاردنی پارێزگاكان هەڵبژاردنی پەرلەمانیش ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستا شتێكی رەسمی بۆ دواخستنی نییە و تەنها وتی وتی‌و قسەی نێوان پارتی و یەكێتییە.

سەبارەت بە یەك لیستی ئیسلامییەكان، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند، ئیسلامییەكان نزیكن لە یەكتر، تەنها بابەتی یەكلیستی مابوو بۆ پەرلەمانی بەغدا، ئەویش نەكرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وادەزانین هێزە ئیسلامییەكان و هێزە ناڕازییەكان سەنگمان بۆ چاكسازی كەم دەبێتەوە، ئەگەر پێكەوە نەبین.

سەبارەت بە جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست ناوبراو رایگەیاند، ئەگەر ئەو دەستەی دزییەكەی كردووە و پارێزگاری لە سندوقەكایش كردبێت، ئەویش جێی گومانە و ئەگەری ئەوەی هەیە، دەستكاری كرابن.

وتیشی “پابەندین بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵییەوەو هیوادارین جێی خۆیان بگرن”.

کوردستان

مەلا بەشیر لەسەر ناوهێنانی كوردستان ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی مەلا بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لەسەر ناوهێنانی وشەی كوردستان لەگەڵ عیراق و كوەیتدا لە دوایین بەیاننامەی، ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

نوسینگەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “دەیەوێت ڕونكردنەوە بدات لەسەر ئاماژەكردن بە وشەی عیراق و كوەیت و هەرێمی كوردستان، كە بە هەڵە بووە”.

مەلا بەشیر لە ڕونكردنەوەكەدا دەڵێت، “وشە ڕاستەكە عیراق و كوەیت لە هەرێمی كوردستان تا بەسرەیە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، مەلا بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و كوەیت و كوردستان كردبوو، جەختیشی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ئەو بەرژەوەندییانە كردبۆوە، بەجۆرێك، كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مالكی پشتیوانی بۆ فوئاد حوسێنی كاندیدی پارتی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوری مالكی، سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، ئامادەن پشتیوانی لە كاندیدی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بكەن.

مالكی لە دوای كۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن رایگەیاند، ئەوان لێكتێگەیشتی باشیان هەبووەو پشتیوانیشی بۆ فوئاد حوسێن دووپاتكردەوە.

وتیشی”هیواداربووین كە برایانی كورد تەنها یەك كاندیدیان هەبووایە”.

پشتیوانی مالكی بەفەرمی لە كاندیدەكەی پارتی دوای ئەوەدێت، هەریەك لە پارتی و یەكێتی بە دوو كاندیدی جیاواز ململانێی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گۆڕان: یەكێتی و پارتی بۆ شەڕی پۆست لە بەغدان، ئێمە ئەوە ناكەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدێكی دەرچووی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، تا ئێستا بایكۆتی كۆبونەوەكانمان كردووە، چونكە كۆبونەوەكان لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان نین.

دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوو كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دراون، بەڵام تا ئێستا ئەندامەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری كۆبونەوەكانیان نەكردووە و بایكۆتیان كردووە.
غالب محەمەد كاندیدی دەرچووی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، كورد ئێستا بۆ پۆست رۆیشتووە بۆ بەغدا و بۆ خزمەتی خەڵك نەڕۆیشتووە، هەركات زانیمان بابەتێك هەیە لەسەر خەڵك ئەو كاتە قسەمان دەبێت و دەڕۆین.

وتیشی” بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و پۆستی وەزارەت ناڕۆین بۆ بەغدا، ئەوە كاری پارتی و یەكێتییە و با هەر ئەوان بڕۆن”.

سەبارەت بە دواكەوتنیان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق بەهۆی بەردەوامیدانیان بە بایكۆت ناوبراو ڕایگەیاند، سیاسەت بۆ ئەوەیە خزمەتی خەڵك بكەیت، ئەگەر ئێمە بچین بۆ پۆست پێموانییە بۆ خزمەتی خەڵك بێت، پارتی و یەكێتی دەنگی ئەو هەموو خەڵكەیان دزی و نوێنەرەكانی خۆیان ناردووە، لە بری ئەوەی باسی 17%ی بودجە و ناوچە جێناكۆكەكان بكەن، دەڵێن چ پۆستێكمان دەدەنێ و شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەن.

رونیشیكردەوە، لای خەڵك گرنگ نییە كێ سەرۆك كۆمار بێت، ئەوە گرنگە كەی موچەكەی دەدرێتێ، لەبەر ئەوە كەی باسی موچەی خەڵك كرا، ئێمەش دەڕۆین بۆ بەغدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین