باشترین پاسپۆرتەكانی 2023



 

بەپێی ڕاپۆرتێكی نوێ، پاسپۆرتی ژاپۆن و سەنگافورە و كۆریای باشوور لە لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەكانی جیهاندان. هەڵگری ئەو پاسپۆرتانە دەتوانن بەئازادانە گەشت بكەن بۆ زۆرترین شوێنی جیهان.

هەڵگرانی پاسپۆرتی ژاپۆن بەبێ ڤیزا یاخود ڤیزا لەسەر داواكاری دەتوانن سەردانی 193 شوێن بكەن و بەم پێیەش پاسپۆرتی ژاپۆن دەبێتە بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان بۆ ساڵی 2023.

بە دوای ژاپۆنیشدا، هەڵگرانی پاسپۆرتی سەنگافورە و كۆریای باشوور دەتوانن بە ئازادی سەردانی 192 شوێن بكەن. بەم جۆرە سێ بەهێزترین پاسپۆرتی وڵاتان دەكەونە كیشوەری ئاسیاوە.

لە لایەكی دیكەوە ئەفغانستان لە خوارەوەی لیستەكەدایە و لاوازترین پاسپۆرتی جیهانە لە ڕووی ئازادی گەشتكردنەوە، هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەفغانستان تەنها دەتوانن سەردانی 27 وڵات بكەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزە هەبێت.

لەو وڵاتانەی بەشێكی گەورەی پێكهاتەكەی كوردن، توركیا لەسەرەوەی لیستەكەدایە و عێراق و سووریا و ئێران لە خوارەوەی لیستەكەدان.

پاسپۆرتی توركیا ڕیزبەندی 52 ی گرتووە و هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە دەتوانن بە ئازادانە گەشت بۆ 110 شوێن بكەن.

بە دوای توركیادا وڵاتی ئێران دێت كە ڕیزبەندی 99ی گرتووە و هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێران دەتوانن سەردانی 43 شوێن بكەن.

پاسپۆرتی سووریا ڕیزبەندی 107 ی گرتووە و هەڵگرانی پاسپۆرتەكە دەتوانن گەشتی 30 شوێن بكەن.

پاسپۆرتی عێراق كەوتووەتە پێش كۆتایی لیستەكەوە و ڕیزبەندی 108ی گرتووە، هەڵگرانی پاسپۆرتەكە دەتوانن بە ئازادانە سەردانی 29 شوێن بكەن. بەم پێیە پاسپۆرتی عێراق دووەم لاوازترین پاسپۆرتی جیهانە لە دوای ئەفغانستان.

هەروەها پاسپۆرتی وڵاتانی پاكستان و یەمەن و سۆماڵیا و فەڵەستین و نیپاڵ لە ڕیزبەندی پاسپۆرتە لاوازەكاندان.

ڕاپۆرتەكە لەلایەن Henley & Partners ئامادەكراوە. ئەم دەزگایە 199 پاسپۆرت بەپێی ژمارەی ئەو شوێنانەی هەڵگرانی دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە سەردانی بكەن، دەستنیشان دەكات. ئەم ڕیزبەندییە بەردەوام تازە دەكرێتەوە كاتێك گۆڕانكاری لە ڤیزاكاندا ڕوودەدات.

باشترین پاسپۆرتی وڵاتان بۆ ساڵی 2023

1. ژاپۆن (193 شوێن)

2. سەنگافورە، كۆریای باشوور (192 شوێن)

3. ئەڵمانیا، ئیسپانیا (190 شوێن)

4. فینلاند، ئیتاڵیا، لۆكسمبۆرگ (189 شوێن)

5. نەمسا، دانیمارك، هۆڵەندا، سوێد (188 شوێن)

6. فەڕەنسا، ئێرلەندا، پورتوگال، بەریتانیا (187 شوێن)

7. بەلجیكا، نیوزلەندا، نەرویج، سویسڕا، ئەمریكا، كۆماری چیك (186 شوێن)

8. ئوسترالیا، كەنەدا، یۆنان، ماڵتا (185 شوێن)

9. هەنگاریا، پۆڵەندا (184 شوێن)

10. لیتوانیا، سلۆڤاكیا (183 شوێن)

خراپترین پاسپۆرتی وڵاتان بۆ ساڵی 2023

102. كۆریای باكوور (40 شوێن)

103. نیپاڵ، خاكی فەلەستین (38 شوێن)

104. سۆماڵ (35 شوێن)

105. یەمەن (34 شوێن)

106. پاكستان (32 شوێن)

107. سوریا (30 شوێن)

108. عێراق (29 شوێن)

109. ئەفغانستان (27 شوێن)

بوومەلەرزەیەك لە كەلار ڕوویدا
پێشت بوومەلەرزەیەك لە كەلار ڕوویدا
500 سەربازی ئۆكراینی كوژران
دواتر 500 سەربازی ئۆكراینی كوژران
ەیوەندیدار