فڕۆكەكانی توركیا ناوچەیەكیان لە دهۆك بۆردومان كرد



فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەیەك لە باكووری پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەوروبەری ناحیەی بامەڕنی سەر بە قەزای ئامێدییان لە باكووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

بەگوێرەی هەواڵ، بۆردومانەكە ئەو شوێنانەی كردۆتە ئامانج كە گومان دەكرێت لە دۆڵی “هەرجا”ی باكووری ناحیەكە، مۆڵگەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بن.

بەپێی زانیارییەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەش، دەنگی تەقینەوەكان ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتوانی ناوچەكە دروستكردووە، بەو پێیەی ئەو گوندەكەی بۆردومان كراوە، لە سەنتەری ناحیەی بامەڕنێوە نزیك بووە.

 

 

بەغدا: دەبێت كێشەكان لەگەڵ هەرێم بەپێی دەستور چارەسەر بكرێن
پێشت بەغدا: دەبێت كێشەكان لەگەڵ هەرێم بەپێی دەستور چارەسەر بكرێن
عيراق ئامادەیە مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا بەڵام هەرێم ڕازی نابێت
دواتر عيراق ئامادەیە مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا بەڵام هەرێم ڕازی نابێت
ەیوەندیدار