زیاتر لە ١٩ هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی



لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا خشتەی دامەزراندنی زیاتر لە ١٩ هەزار فەرمانبەری گرێبەست پەسەندکرا و بەسەر وەزارەت و پارێزگاکاندا دابەشکراون.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، جەخت لەسەر پاراستنی مافی هەموو چین و توێژەکان کە بەگوێرەی یاسا گەرەنتیکراوەکان دەکەنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ١٩ هەزار و١٤٢ فەرمانبەری گرێبەست کران بە فەرمانبەری هەمیشەیی کە ماوەی خزمەتیان لە دوو ساڵ زیاتر بووە.

رۆژی ٣ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئاسایی خۆی دەنگیدا لەسەر دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەرجەم وەزارەتەکان کە ماوەی خزمەتکردنیان لە دوو ساڵ زیاتر بێت و رێکارە یاساییەکانیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پەسەند کرابێت.

سودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
پێشت سودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا
چوار وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی پاک دادەمەزرێندرێن
دواتر چوار وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی پاک دادەمەزرێندرێن
ەیوەندیدار