پلەی گەرما دەگاتە -١١ و هۆشداری شەختە و سەهۆڵبەندان دەدرێت


شارەزایەكی بواری كەشناسی هۆشداری دروست بوونی شەختە و سەهۆڵبەندان دەدات بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەم شەپۆلی وشكە سەرمایە تاوەكو ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەرییەوه و بارینی بەفر لەتەواوی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان لەئێوارەی ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما نزمبوونێكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، بەجۆرێك لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری هەیە نزمترین پله بگاته (-٦) پلەی سیلیزی و لە پێنجوێن و سەرجەم ناوچە شاخاوییەكانی تری پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك نزمترین پلە بگاته (-١٠) پلەی سیلیزی و بەمەش ئەگەری ڕودانی شەختە و بەستێكی زۆر هەیە.

ڕاشیگەیاند، كاریگەری ئەم وشكە سەرمایه تا ١٤ی مانگ واتا ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و پاشان كۆتایی پێدێت.

بە وتەی شەو شارەزایەی كەشناسی پلەكانی گەرما لە هەولێر و دهۆك دەبێتە -١ و لە ناوچە شاخاوییەكانی -٤ بۆ -٥ و لە سلێمانی -٦ و لە ناوچە شاخاوییەكانی -٨ و لە هەڵەبجە -٦ و لە ناوچە شاخاوییەكانی -٧ و لە ئیدارەی سۆران -٤ و لە ناوچە شاخاوییەكانی -١١ پلە دەبێت.

محەمەد كەمال ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات، خۆیان بەدوور بگرن لە سەردانكردنی ناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی ئەو شوێنانەی بەفریان لێ باریوە، چونكە مەترسیدارن و ئەگەری دروستبونی شەختە و بەستن هەیە.

ماكرۆن پرسیارێكی شەرمەزاركەری دەربارەی هاوسەرەكەی لێ‌ دەكرێت
پێشت ماكرۆن پرسیارێكی شەرمەزاركەری دەربارەی هاوسەرەكەی لێ‌ دەكرێت
شازادەیەكی بەریتانی: ٢٥ ئەفغانیم كوشتووە
دواتر شازادەیەكی بەریتانی: ٢٥ ئەفغانیم كوشتووە
پەیوەندیدار