یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ لەبارەی ئۆكرایناوە بڕیاریاندا



یەكێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لەبارەی ئۆكرایناوە بڕیار دەدەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، یەكێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، بەڵێنیاندا پشتیوانی زیاتر لە ئۆكراینا بكەن، بۆ بەرگریكردن لەخۆی بەڕووی داگیركاریی ڕووسی، و هاوكاریی نێوان ئەوروپا و هاوپەیمانییەكەش چڕبكەنەوە كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە سەركردایەتی دەكرێت.

هەر لەو بارەیەوە ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ لە پاش واژۆكردنی ڕاگەیاندنی هاوبەش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند”دەبێت بەردەوام بین لە پتەوكردنی هاوبەشییەكانی نێوان ناتۆ و یەكێتی ئەوروپا، دەبێت پشتیوانیمان بۆ ئۆكراینا زیاتر بكەین”.

ڕووسیا لە مانگی شوباتی ، ٢٠٢٢ بە بیانووی دروستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆكراینا دەستپێكرد و ژمارەیەك ناوچەی وڵاتەكەی لكاند بە ڕووسیای فیدراڵەوە، تائێستاش ئەو ئۆپەراسیۆنە بەردەوامە و بۆتە مایەی دروستكردنی چەندان تەنگژە لە ناوچەكە و جیهان.

 

 

چوار وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی پاک دادەمەزرێندرێن
پێشت چوار وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی پاک دادەمەزرێندرێن
كۆرتوا باسی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ دەكات بۆ نەسری سعودی
دواتر كۆرتوا باسی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ دەكات بۆ نەسری سعودی
ەیوەندیدار