عومەر گوڵپی؛ ئەو غازەی هاووڵاتیان سەرەیان بۆ گرتووە بەشێكی بە دەرەوەی هەرێم دەفرۆشرێت



ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هاوینی ڕابردوو هۆشداریماندا لەوەی گەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابەشكردنی غازی ماڵان بەم ڕێژەیەی ئێستا بەردەوام بێت، لە وەرزی زستان و سەرما ئەزمەی غازیش بۆ هاووڵاتیان دروست دەبێت.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە غازی بەرهەم هاتووی كێڵگەی كۆرمۆر، تەنها بەڕێژەی (٧٠%)ی غازی زیادەی بەرهەمهاتوو بە نرخی ماڵان دەدرێت بە بریكارەكانی غاز، ئەوەی دیكە بە بازرگانی دەفرۆشرێت، ئەمەش بۆ وەرزی زستان بەش ناكات، كە خەڵك بەهۆی كەمبوونەوەی كارەبا و نەبوونی نەوت بە ناچاری پەنا بۆ سۆپای غاز دەبات بۆ گەرمكردنەوەی ماڵەكەی.

ڕاشیگەیاند، بەشی زۆری غاز بۆ كارەبا بەكار دەهێنرێت، بەشێكیشی بۆ غازی ماڵان (LPG)، تەنها (١٠ %)ی غازی بەرهەمهاتووی زیادەی پێویستی كارەبا زیاد بكرێت بۆ بریكارەكانی غازی ماڵان و نرخی حكومی و بە بازرگانی نەفرۆشرێت، ئەوە ئەزمە دروست نابێت بەو جۆرەی ئێستا هەیە، كە لە زۆرینەی شارو شارۆچكەكان خەڵك سەرە دەگرێت بۆ غازو غاز فرۆشەكان بە كۆڵان و ماڵاندا ناگەڕێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە غازی سروشتی موڵكی خەڵكی كوردستانە نەوەك كۆمپانیای بیانی و كۆمپانیای بەرپرسانی دەسەڵات، پێویستە پێویستی ناوخۆی شارەكانی پێ پڕ بكرێتەوە پاشان ئەگەر زیادەی هەبوو بنێردرێتە دەرەوەی هەرێم (كە زانیاریی هەیە بەشێكی بە دەرەوەی هەرێم دەفرۆشرێت)!

هەولێر؛ كچێكی تەمەن ١٥ساڵ لەلایەن باوكیەوە بە دڕندانەترین شێوە كوژرا
پێشت هەولێر؛ كچێكی تەمەن ١٥ساڵ لەلایەن باوكیەوە بە دڕندانەترین شێوە كوژرا
بەغدا؛ سەرجەم بازگە ئەمنییەكان لەشەقام و رێگە سەرەكییەكانی لابران
دواتر بەغدا؛ سەرجەم بازگە ئەمنییەكان لەشەقام و رێگە سەرەكییەكانی لابران
ەیوەندیدار