تەرمی ژنێكی كرێكاری بیانی لە سلێمانی بەخاك سپێردرا



دوای ئەوەی ژنێكی بەڕەگەز غانایی بەهۆی جەڵتەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ڕەزامەندی كەس و كارەكەی وەرگیرا و ئەمڕۆ لە گۆڕستانی مەسیحییەكانی سلێمانی بەخاك سپێردرا.

رێكخراوی رۆشنبیری و داكۆكیكار لە ‌مافی كرێكارانی بیانی و كەنیسەی مەسیحییەكان لە سلێمانی ڕێوڕەسمە ئایینیەكەی بۆ رێوەدەبەن و هاوڕێ و دۆستانی كرێكارە غاناییەكە بەشداریان لە ناشتنی تەرمی هاوڕێكەیان كرد .

دۆرسە ئۆرسێل، ژنە بەڕەگەز غانایی ماوەی چەند ساڵێكە لە شاری سلێمانی وەك كرێكاری بینای كار دەكات، ڕۆژی ١٩ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ بەهۆی جەڵتەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا و پاش ماونەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .

دۆرسە ئۆرسێل، ژنە كرێكاری مەسیحی تەمەنی ٤١ ساڵە و خێزاندارەوە و خاوەنی ٣ منداڵە و منداڵەكانی لە وڵاتی خۆیانن و لەسەر داواكاری كەسوكارەكەی دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە سلێمانی و لە گۆڕستانی مەسیحییەكان بە ڕێوڕەسمی ئایینی خۆیان بەخاك سپێردرا .

بەپێی زانیارییەكانی خەڵك، نزیكەی ٣٠ هەزار كڕێكاری بیانی بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان هەن و تا ئێستاش ٨ لەو كرێكارانە لە سنوری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و لە گۆڕستانی مەسیحییەكان بەخاك سپێردراون .

بەغدا؛ سەرجەم بازگە ئەمنییەكان لەشەقام و رێگە سەرەكییەكانی لابران
پێشت بەغدا؛ سەرجەم بازگە ئەمنییەكان لەشەقام و رێگە سەرەكییەكانی لابران
وادەی گەیشتنی ٤٠٠ ملیارە بۆ هەرێم ئاشكراكرا
دواتر وادەی گەیشتنی ٤٠٠ ملیارە بۆ هەرێم ئاشكراكرا
ەیوەندیدار