چارەسەری كۆرۆنا لەڕێی سووراوەوە



تیمێكی توێژەرانی ئیسپانی، سووراوێك پەرەپێدەدەن كە پڕە لە توی سوور و دەتوانێت ڤایرۆسەكان لەناوببات، تەنانەت یاریدەدەریشە بۆ ئەوانەی بەكاریدەهێنن لەدژى ئەنفلۆنزا و “كۆڤید-19” و تەنانەت ئیبولا.


ئەو سووراوە سوود لە پێكهاتەكانی نێو میوەكە وەردەگرێت، كە پێی دەوترێت بولیفینۆڵ و دەتوانێت ڤایرۆسەكان لەگەڕبخات، لەڕێی گۆڕینی پرۆتین و بەرگە توێژاڵەكانيان.

لە سایەی ترسی شارەزایان لەوەی “كۆڤید-19” بۆ ماوەی چەند ساڵێكی تر لەنێو دانیشتواندا بمێنێتەوە، لەگەڵ نەخۆشییە وەرزییەكانی تری وەك ئەنفلۆنزا، زانایان هیواخوازن ئەو سووراوە ببێتە جێگرەوەیەكی گونجاو بۆ ماسك.

هەرچەندە توێژینەوەكانی پێشووی دەرهێنراو لە توو كەمن، بەڵام ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە كە تایبەتمەندی دژە میكرۆبەكانی تێدایە، ئەمەش وای لە زانایان كردووە، لێكۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بكەن.

لە ساڵی 2020 توێژەران لە مەدرید بۆیان دەركەوت، كە توو كاریگەریی دژە میكرۆبی هەیە و دەبێتە مایەی چارەسەركردنی هەوكردنی پووك.

یەكەم پەروەردە بەهۆی نالەباری كەش و هەوا سبەی كرده پشوو
پێشت یەكەم پەروەردە بەهۆی نالەباری كەش و هەوا سبەی كرده پشوو
نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێم هەرزان دەبێت
دواتر نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێم هەرزان دەبێت
ەیوەندیدار