هەڵەبجە؛ سێ كارگەی هەنار داخرا

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.

© Image Copyrights Title
© Image Copyrights Title
© Image Copyrights Title

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە ڕێگای بریكارەكانی خۆراكەوە ئاردی سفری بەرهەمی ناوخۆ و شیری “دۆفیلاك”ی فەڕەنسی بە نرخی هەرزانتر لە بازاڕ بە هاووڵاتیان دەدرێت.

لمی هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كارمەندەكانیان لەسەرجەم لقەكان لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە بەردەوام لەكاردان تەنانەت لە ڕۆژانی پشووشدا بە مەبەستی گەیاندن و دابەشكردنی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بە یەك سەبەتە و لە یەك كاتدا بەبێ‌ كەموكوڕی.

ڕاشیگەیاندووە، كۆمپانیاكەیان بەردەوامە لە فرۆشتنی هەردوو ماددەی ئاردی سفر (لەجۆری داس) و شیری (جۆری دۆفیلاك)ی فەڕەنسی بەشێوەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆ بە هاووڵاتیان و بە نرخی كێبڕكێی بازاڕ و هەرزانتر.

جەختیشی كردۆتەوە، لە سەرجەم ناوەندەكانی كۆمپانیای خۆراك لە سەرجەم پارێزگاكان ئەو دوو ماددەیە بەردەستە و لەكاتی دابەشكردنی بەشەخۆراك هاووڵاتیان دەتوانن بیكڕن.

جەنگی ئۆكراین گڕ لە ئاڵۆزییەكانی ئێران بەردەدات
پێشت جەنگی ئۆكراین گڕ لە ئاڵۆزییەكانی ئێران بەردەدات
مانچستەر یونایتد وەڵامی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە
دواتر مانچستەر یونایتد وەڵامی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە
پەیوەندیدار